29
ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌ممه، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، ورمێ، كرماشان، قوروه، بیجاڕ، مه‌ریوان، ئیلام، سه‌قز، ئه‌راك، تاران، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، مه‌شهه‌د، به‌نده‌رعه‌باس، زاهیدان، خۆڕه‌م ئاوا و چه‌ند شاری دیكه به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كردووه. خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و چاكسازی له بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.