ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان له شاری سنه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد به گشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ردوو مه‌جلیسی ڕژیم بایكۆت بكه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی” له ساڵی ١٤٠١، گۆڕه‌پانی سیاسی ئێرانی به ته‌واوی گۆڕا و زۆربه‌ی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی تێپه‌ڕ بوون. ئێستا له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی دوای بزووتنه‌وه‌ی ژینا، ده‌بینین كه به‌كرێگیراوانی ڕژیم خۆیان به‌ربژێر كردووه و كۆمه‌ڵێك كه‌سیش پڕۆپاگهندایان بۆ ده‌كات. ئێمه چالاكانی مافه‌كانی ژنانی سنه ڕایده‌گه‌ینین كه كۆماری ئیسلامی ساختارێكی داڕماوه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ته‌نیا دامه‌زراندنی به‌كرێگیراوانی خۆیه و هیچ شه‌رعیه‌تێكی نییه. له ڕۆژی ١١ی ڕه‌شه‌مه به وتنی نا شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سیسته‌می دیكتاتۆریه‌تی ئیسلامی بایكۆت ده‌كه‌ین و له ماڵه‌وه دهمێنینهووه. نا بۆ ئێعدام، نا بۆ هه‌بوونی به‌ندكراوی سیاسی، نا بۆ كوێركردنی چاوی ناڕازیان، نا بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیدئۆلۆژیك، نا بۆ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، نا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی، نا بۆ بێكاركردنی مامۆستایان و موعه‌لیمان، نا بۆ سه‌ركوتی خوێندكاران، نا بۆ سه‌ركوتی كرێكاران، نا بۆ كۆماری ئیسلامی، بژی ژن،ژیان،ئازادی، بزووتنه‌وه‌ی ژینا زیندووه.