برینداربوونی ١٩ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژانی دووشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ٧ و ٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢، ١٩ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ و فیشه‌كی ساچمه‌یی بریندار كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ ناوی “تاهر(پاشناو نادیار)” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزیه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ بریندار كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ هه‌مان سنوور كه‌وتنه‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا، له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا ١٨ كۆڵبه‌ر به‌ فیشه‌كی ساچمه‌یی بریندار بوون كه‌ ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری دیكه‌ له‌ نێو سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كدا گیریان خواردووه‌ و باره‌كانیان زه‌وت كراوه‌ و ڕێگه‌یان پێ نادرێت به‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نێوخۆی وڵات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net