ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه” “سوونیا شه‌ریفی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری ئاودانان پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای ئه‌و شاره، لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا و له كۆتاییشدا به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگرت تاكوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا چالاكی نه‌كات.
به‌وته‌ی “عیسا بازیار” له چالاكانی سیاسی خه‌ڵكی ئاودانان كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاو كردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی، شه‌پۆلێك له بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن “یاسر خه‌له‌فی” دادستانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستی پێكردووه. ڕۆژی ١٨ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵیش، “سوونیا شه‌ریفی” قوتابی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵی خه‌ڵكی ئاودانان پاش بانگهێشت له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به‌سه‌ختی ئازار درا. هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ئه‌و قوتابیه‌یان له نێو ئۆتۆمبێل و له شوێنێكی نادیار دایه به‌ر لێدان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه كه چی تر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چالاكی نه‌كات و مافی ئه‌وه‌ی نییه له شاری ئاودانان دا بمێنێته‌وه.