ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌م، ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە بایکۆتی هەڵبژاردن ڕایانگەیاند: ئێمە ژنانی پێشەنگ و پێشڕەوی کوردستان ڕایدەگەیەنین کە هیچ ژنێكی کاندید بۆ هەڵبژاردنی مەجلیسی ڕژیم نوێنەری ئێمە نییە و له هه‌ڵبژاردنیش دا به‌شداری ناكه‌ین.
ئەو کەسانەی کە هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی ژنانی کورد بە بەکارهێنانی دروشمی فریودەر و بەڕواڵەت جەماوەریی دەدەن، بە ناساندنی خۆیان وه‌كوو ژنانی ئازادیخوازی ئەم وڵاتە، جیاوازن لە ڕیزەکانی ئێمە. بە کەسایەتی ناشیرینی کۆمەڵایەتی و بڕوانامەی ناڕاستەقینەی په‌روه‌رده، تەنیا نوێنەری بیر و هزری ناپه‌سه‌ند و خۆپهرهستانهن. ژنێک کە نه‌توانێت لە بچوکترین چوارچێوە ڕزیوەکانی زەبری سەپێندراو دەربچێت، هەرگیز ناتوانێت پارێزەری مافی ئەو ژنانە بێت کە ساڵانێکە بوێرانه لە مەیدانی بەرەنگاربوونەوەی نابه‌رابه‌ری کۆمەڵایەتی و سیاسی‌دا ڕاوەستاون. بژی “ژن ژیان ئازادی”