بانگه‌وازی خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانیاری پزیشكی كوردستان بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌، خانه‌نشینكراوان و كارمه‌ندانی زانكۆی زانیاری پزیشكی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندنێكدا داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد په‌یوه‌ست به‌ بانگه‌وازی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بن و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم ته‌حریم بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی ١١ی ڕه‌شه‌مه‌، هه‌ڵبژاردنێكی فه‌رمایشییه‌ و ده‌نگی ئێمه، ڕووخانی كۆماری ئیسلامی و سه‌ركوتنی بزووتنه‌وه‌ی “ژن،ژیان،ئازادی”یه‌. داوا له‌ ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین په‌یوه‌ست به‌ پڕۆسه‌ی ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی بن. گاڵته‌جارێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم خه‌یانه‌ته‌ به‌ خوێنی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رخۆدانی خه‌ڵك، ناڕه‌زایه‌تی و وتنی وشه‌ی “نا” به‌ كۆماری ئیسلامییه‌. له‌ به‌رانبه‌ر شه‌پۆلی وتنی نا، كۆماری ئیسلامی وه‌ستاوه‌ و هه‌وڵ ئه‌دات یاسا و كولتووری خه‌م و ماته‌مین، حیجاب و ئیجبار، كۆیلایه‌تی و سه‌ركوت، قه‌تڵی نامووسی و ئێعدام و تیرۆر، شه‌لاق و ده‌ستدرێژی سێكسی و ئه‌شكه‌نجه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا بسه‌پێنێت. ئێمه چالاكانی خانه‌نشینكراو،كارمه‌ندانی زه‌حمه‌تكێشی به‌شی ده‌رمان پێداگرین له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی بزووتنه‌وه‌ی ژینا و بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیش به‌كافی نازانین و كۆماری ئیسلامی ده‌ڕووخێنین. به‌ڵێ نێوان ئێمه و ئێوه‌ ده‌ریایه‌كی خوێناویه‌ و وڵامی ئێمه ته‌نیا یه‌ك وشه‌یه‌، ئه‌ویش “نا”.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net