ڕۆژی چوارشەممە ٩ی گوڵان، هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکار، کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری لە شاری سنە چالاکییەکی تەبلیغیان بەڕێوەبرد.
پەیام
-
-
بەپێی دوایین هەواڵەکان، بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار ٤٤٠ کاتژمێرە کە هاووڵاتیان لە ئێران لە مافی دەستڕاگەیشتن بە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بێبەش کراون.
-
ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی بەرزبوونەوی ڕێژەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر ناڕازیان لە ئێران، ٨ چالاکای سنفی موعەلیمان لە لایەن لقی یەکەمی دادسەرای کرمانەوە بانگهێشت کراون.
-
ڕۆژی سێشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو برای خەڵکی شاری ئیزە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
-
بەپێی ڕاپۆتی گەیشتوو، “ساسام ئازادوار” لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، مەترسی لەسێدارەدانی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە ئارادایە.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، “جەواد عەلیکوردی” برای “خوسرەو عەلیکوردی”، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٤٠ ڕۆژ لە ەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکروانی فولادی ئیسفەهان و تاران، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسی مەحكووم بە ئێعدام، بە فەرمانی بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
-
بەپێی دوایین هەواڵەکان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی بە هێزەکانی ئەمریکا داوە کە خۆیان بۆ گەمارۆی دەریایی درێژماوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئاماژە بکەن.
-
هەواڵی ئێران
گەمارۆدانی ٣٥ ڕێکخراوە و کەسایەتی پەیوەندیدارە بە سیستەمە بانکییە نهێنییەکانی کۆماری ئیسلامی
ڕۆژی سێشەممە ٨ی گوڵان، ٣٥ ڕێکخراوە و کەسایەتی پەیوەندیدار بە سیستەمە بانکییە نهێنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە گەمارۆ خراوەتە سەریان.