به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، عیسا ئیبراهیم زاده چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی نه‌غه‌ده له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
پەیام
-
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٤٠٣، ١٩١ پارێزه‌ری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له نامه‌یه‌ك دا ڕوو له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان خوازیاری پاڵپشتی له ڕۆژئاوای كوردستان بوون.
-
لە کاتێکدا کە لە لایەکەوە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و بزووتنەوە داواکاری تەوەرە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرانسەری ئێران لە ئارادایە و سیاسەتە ناوچەییەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی سەرشۆڕانە لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەتەوە،
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، ته‌قینه‌وه له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ته‌قه‌مه‌نی له شاری ئانكاری توركیه ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه ١٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی ئێران
له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی نه‌هاوه‌ند، شیراز و بیرجه‌ند
به‌یانی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی شیراز، نه‌هاوه‌ند و بیرجه‌ند جێبه‌جێ كرا.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی ئێران
گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د داوه‌ری، چالاكی كرێكاری بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شیراز
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، محه‌ممه‌د داوه‌ری، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی شیراز، له ناكاودا بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ناسراو به “پلاك ١٠٠” گوازرایه‌وه.
-
پێرسۆنێلی ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی نه‌وت له شاری ئه‌هواز، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی پارس واگۆنی ئه‌راك، له ئاست بێكاركردنی كردنی كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
خۆپێشاندانی خه‌ڵكی حه‌سه‌كه بۆ پشتیوانی له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، هه‌زاران دانیشتووی شاری حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان بۆ پشتیوانی له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون.
-
نوێنه‌ری پارێزگای ورمێ له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی لقی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، بیمه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری ساختمانی بڕیوه.