ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “گڵۆڵانی سه‌روو”ی سه‌ر به شاری بۆكان به ناوه‌كانی “هێمن به‌هرامی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ و “سۆران ئه‌رشه‌د” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
پەیام
-
-
شۆفێرانی شیركه‌ت واحدی ئیلام، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، له ناڕه‌زایه‌تی به نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی ئۆتوبووسه‌كانی شیركه‌ت ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانباری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له كرماشان بۆ جارێكی دیكه دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
شه‌وی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی میسر له شاری قاهیره دژ به ده‌وڵه‌تی عه‌بدۆلفه‌تاح ئه‌لسیسی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی نیزامییه‌كان له‌و وڵاته بوون.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی ئێران
مانگرتن له خواردنی مێهرداد به‌ختیاری و سیامه‌ك نه‌سیری له زیندانی كه‌ره‌ج
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، مێهرداد به‌ختیاری و سیامه‌ك نه‌سیری دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاگوێزرانیان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی، مانیان له خواردن گرتووه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی ئێران
په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سیرووس فه‌تحی له ڕه‌شت
سیرووس فه‌تحی، هاوسه‌ری شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، به “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” تۆمه‌تبار كراوه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، فه‌رمانده‌ی ئینتزامی دوورگه‌ی قشم ڕایگه‌یاند: دوو ڕیستورانیان به بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاسای حیجاب پۆلۆمپ كردووه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، په‌رستارانی شاغڵ له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌سیح دانشوه‌ری تاران دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
كرێكارانی ئه‌ركان سالس له پارس جنووبی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
شه‌وی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك چوونه قوناغی هێرش بردن و توانیان بچنه ناو شاری منبج و به‌ره‌و شاری سه‌ریكانی پێشڕه‌وی بكه‌ن.