مای ساتۆ، ڕاپۆرتێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە ئێران کرد، مۆڵەتی پێده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێ دانانی سنوور سه‌ردانی ئێران بكات و له نزیكه‌وه دۆخی مافی مرۆڤ …
پەیام
-
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، موحسن بورهانی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و “حسێن جه‌عفه‌ری”، له بریندارانی شۆڕشی ژینا بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه بانگهێشت كراون.
-
ڕۆژی هەینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هێزە ئه‌منییه‌تیه‌كانی شاری سه‌راوان بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێك كرد و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو سه‌نشینی ئۆتۆمبێله‌كه كوژران.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی ئێران
دۆخی خراپی زیندانی ڕه‌شت و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به باروودۆخی به‌ندكراوان
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هه‌ر كات له ئاست نه‌بوونی ئیمكانات ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان بوونه‌ته‌وه.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی درووستكردنی به‌ندئاوی شه‌فاڕوود له پارێزگای گوڵستان له ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران له شاره‌كانی یه‌زد و فه‌سا بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پژار ئیبراهیمی له‌لایه‌ن توركیا و مه‌ترسی دیپۆرتكردنی به ئێران
پژار ئیبراهیمی، په‌نابه‌ری سیاسی كورد كه چه‌ند ساڵه له توركیا ده‌ژێت، ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كان كرا.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌رمی هاووڵاتیه‌كی گه‌نج له به‌ندئاوی مهاباد دۆزرایه‌وه و ڕاده‌ستی پزیشكی دادی ئه‌و شاره كرا.
-
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له مێرمنداڵانی كچ و كوڕی ئه‌ندام له گرووپی ئێسكهیت سه‌واری شاری سنه به بۆنه‌ی جێژنی هالۆڤینهوه له ئاویه‌ر چالاكییان ئه‌نجام دا.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
چالاكی ته‌بلیغی به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی دكتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فێعی له كانی دینار
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شارۆچكه‌ی كانی دینار به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی دكتۆر جه‌عفه‌ر شه‌فێعی چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.