ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی زیندانیان سیاسی دژ به سزای ئێعدام، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ره‌و مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ڕێپێوانیان كرد.
پەیام
-
-
كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی ئێران، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی له شاری تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی ئێران
مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس له پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس شاغڵ له پاڵاوگه‌ی پارس جنووبی بۆ سێزده‌هه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
خۆپێشاندانی گه‌وری كوردانی ڕۆژئاوا و باكووری كوردستان دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كوردانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان له چه‌ندین شار ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستانیان به توندی شه‌رمه‌زار …
-
وریشه مورادی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له بیسته‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی دا كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، حوكمی نامرۆڤانه‌ی بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌ی دوو برای به‌ندكراو به ناوه‌كانی شه‌هاب و مێهرداد ته‌یمووری له زیندانی ورمێ جێبه‌جێ كرا.
-
سوولماز حه‌سه‌نزاده خۆشكی نه‌مر، محه‌ممه‌د حهسهنزادهله گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هه‌ژاری و ده‌سكورتی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له پارێزگای كرماشان په‌ره‌ی سه‌ندووه و كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌كان له نێو كهپهر له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی دادخوازانی پیرانشار له‌سه‌ر مه‌زاری كۆمار دهرئووفتاده
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی كۆمار دهرئووفتاده، مێرمنداڵی گیانبه‌ختكردوو له شۆڕشی ژینا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دادخوازانی پیرانشار له‌سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.