وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاند هێرشی درۆنی بۆ سەر ناوچەی نەخجەوان، بێ وەڵام نامێنێتەوە و هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە خەریکی ئامادەکردنی وەڵامێکی گونجاون.
پەیام
-
-
ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمەمە، چەندین بنکەی سپای پاسداران، ناوەندە هەواڵگرییەکان و باڵەخانە حکومییەکان لە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و لوڕستان کرانە ئامانجی هێرشی ئاسمانی.
-
ڕاپۆرتەکانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمەمە باس لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەندین ناوەندی سەربازی و ئەمنییەتی لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەوانە تاران، کەرەج، خوڕەمئاوا، تەورێز، بەندەرعەباس و کیش دەکەن.
-
بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە، سپای پاسداران بە لانیکەم پێنج مووشەک هێرشی کردە سەر یەکێک لە بارەگاکانی حزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە نزیک شاری سلێمانی.
-
محەمەد شیاع ئەلسوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تەواوی بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی پارێزگای نەینەوای لە کارەکانیان دوور خستەوە.
-
کۆمپانیای “کێپلەر” بۆ شیکاری بازاڕی وزە ڕایگەیاندووە کە بەهۆی هێرشەکانەوە، هاتوچۆی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورمز ٩٠٪ کەمی کردووە. هەرچەندە بەرپرسانی ئێران دەڵێن گەرووەکە داخراوە،
-
هەواڵی جیهان
داخوازی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و ئوسترالیا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا و سەرۆک وەزیرانی کانەدا، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و داوای کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانیان کرد. …
-
ئاژانسی “هەرانا” ڕایگەیاندووە کە لە پێنجەمین ڕۆژی هێرشەکاندا (١٣ی ڕەشەمە)، لانیکەم ٥٧ کەسی مەدەنی بوونەتە قوربانی. بەپێی ئامارەکان ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٥ کەسیش برینداربوون.
-
ڕاپۆرتە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوو قوتابخانەی کچان لە ناوچەی “فەلکەی دووەمی هێزی هەوایی” لە ڕۆژهەڵاتی تاران، کراونەتە بنکەی هێزەکانی سوپا و بەسیج.
-
لەدرێژەی شەپۆلی بەرفراوانی هێرشە ئاسمانییەکاندا، بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٤ی ڕەشەمە، ڕاپۆرتەکان باس لە بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر چەند خاڵێک لە تاران و پارێزگای ئەلبۆرز دەکەن.