به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، خوێندكاران له زانكۆكانی به‌هه‌شتی، تاران، سه‌نعه‌تی شه‌ریف، مه‌شهه‌د، ئه‌میر كه‌بیر و چه‌ندین زانكۆی دیكه، درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا.
پەیام
-
-
هەواڵهەواڵی ئێران
ده‌ستپێكردنی كه‌مپه‌ینێك به مه‌به‌ستی ئازادی كادری ده‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كه‌مپه‌ینێك له ئێران و جیهان به مه‌به‌ستی ئازادی بێ مه‌رجی كادری ده‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار ده‌ستی پێكردووه.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی نزیك به دوو مانگ له ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی، هێشتا به‌رده‌وامه له سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سه‌ره‌ڕای هوشداری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان، ١٠ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئێعدام كراون.
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ناڕوونی چاره‌نووسی سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار و كرماشان
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار و كرماشان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سه‌ره‌ڕای به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و به‌ندكراوان دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌سه‌ر زیندانیان، ١١ هاووڵاتی له به‌ندیخانه‌كانی ڕژیم له‌سێداره دراون.
-
هەواڵهەواڵی ئێران
ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتی له مه‌راسمی چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی یه‌كێك له هاووڵاتیانی به‌شداربووی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، دایكێك و كچه‌كه‌ی به هۆی به‌شداریان له مه‌راسمی چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “حسێن سلێمانی”، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراون.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌شه كرێكار له شاره جیاوازه‌كانی ئێران به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، تووشی ڕووداوی كار بوون و دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی ڕه‌شه‌مه، “مه‌عسوومه حه‌یده‌ری” خۆشكی یه‌كێك له گیانبه‌ختكردووانی ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له ئێران، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرا.
-
هەواڵهەواڵی ئێران
ناڕه‌زایه‌تی زیاتر له ١٨٠ پارێزه‌ر دژ به بێبه‌شكرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان
ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر له ١٨٠ پارێزه‌ری دادگوسته‌ری له ئێران، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به بێبه‌شكرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار له مافه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.