له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سێداره دران.
پەیام
-
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌ز، به‌ندكراوانی ڕاگیراو له ٥٥ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به‌ندكراواندا مانیان له خواردن گرت.
-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی شاری شوش، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
-
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” ته‌نیا ژنی مه‌حكوم به زیندانی هه‌تا هه‌تایی له ئێران، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
-
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د ڕه‌شید زاده” شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری بانه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ١٢ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی “زانیار ئه‌ڵڵا مرادی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، به به‌رپایی مه‌راسمێك له سه‌ر گڵكۆی ئه‌و ئازیزه، یاد و ناویان به‌رز ڕاگرت.
-
هەواڵی کوردستان
چالاكێكی ته‌بلیغی به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی خه‌بات دژ به توندوتیژی دژ به ژنان له شاری سنه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤، خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری سنه، له چه‌ند چالاكییه‌كی ته‌بلیغی له ڕۆژی ٢٥ی نۆڤامبردا، ئیدانه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له ئیرانی و جیهانیان كرد.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، مه‌ئمورانی شاره‌داری چابه‌هار هاوكات له‌گەڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی ڕژیم، هێرشیان كرده سه‌ر ده‌سفرۆشانی ئه‌و شاره، و كه‌لوپه‌له‌كانیان به تاڵان برد.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیلێكی دیكه له جادده‌ی زه‌هه‌ڵكوت بۆ ئیرانشه‌هر، سه‌رجه‌م ٤ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
-
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی زانكۆی بهشتی تاران دژ به خراپی كوالیتی خواردنی سلف، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و زانكۆیه ناچار به پاشه‌كه‌شه و گۆڕانی په‌یمانكاری شاغڵ له سلف كراوه.