ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له به‌رده‌م مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون.
پەیام
-
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی ئێران
په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ پێنج به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ئێڤین
وریشه مورادی، په‌خشان عه‌زیزی، مه‌حبووبه ڕه‌زایی، نه‌رگس محه‌ممه‌دی و په‌ریوه‌ش موسه‌له‌می له په‌روه‌نده‌یه‌كی هاوبه‌ش دا سه‌رجه‌م به ٢٧ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراون.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری تۆرنتۆی كانادا دژبه سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی بنه‌ماڵه دادخوازانهكانی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه كۆبوونه‌وه.
-
خاوه‌ن ناوه‌نده‌كانی ژیانی پاك و چالاكانی كه‌مپه‌ینی كه‌م ئه‌ندامان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر له به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بوودجه كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی خوازیاری خانووبه‌ره له شاری سیرجان له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاده‌ست نه‌كردنی زه‌وییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران له ئاست جیاكردنه‌وه‌ی ڕگه‌زی له سلف سرویس و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بیمه‌ی هه‌زاران كرێكاری له شاره‌كانی كوردستان و ئێران بڕێوه و زۆربه‌یان كرێكاری بواری بیناسازی بوون.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌هۆی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی دێهلۆڕان و ئه‌هواز قوتابییه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و ٨ قوتابی دیكه بریندار بوون.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
دوازده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی وریشه مورادی له زیندانی ئێڤین
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی وریشه مورادی پاش دوازده ڕۆژ مانگرتن له خواردن ناجێگیره، به‌ڵام له وه‌رگرتنی ده‌رمان خۆ ده‌بوێرێت.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دوو چالاكی كرێكاری و ژینگه‌یی به ناوه‌كانی “په‌یام فه‌تحی” و “جه‌ماڵ ئه‌سه‌دی” له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه بانگهێشت كران.