به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مسته‌فا ڕه‌مه‌زانی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قزڵحه‌ساری كه‌ره‌ج، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
پەیام
-
-
له ڕۆژانی ڕابدردووا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” ئێعدام كراون.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، به هۆی گوشاری به‌رپرسان و هێزه‌كانی ڕژیم له زیندان، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “له‌یلا ئه‌حمه‌دوه‌ند” هاوسه‌ری “مه‌سعود فه‌رهیخته” موعه‌لیمی به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك ڕایگه‌یاند كه دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌ندكراوه له خراپیدایه.
-
هەواڵهەواڵی جیهان
ڕاگرتنی گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا دژ به سووریا پاش چاوپێكه‌وتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌گه‌ڵ ترامپ
ڕۆژی ڕابردوو، پاش سه‌ردانی “ئه‌حمه‌د ئه‌رع” سه‌رۆك كۆماری حكومه‌تی كاتی سووریا له ئا‌مریكا و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ترامپ، گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا له سه‌ر سووریا ڕاگیرا.
-
هەواڵهەواڵی ئێران
داخوازی گروپی حه‌وت له كۆماری ئیسلامی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا
ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له گروپی حه‌وت پاش كۆبوونه‌وه‌یان له وڵاتی كانادا، داخوازییان له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كرد دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا ده‌ست پێ بكاته‌وه.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “حسێن واحدی” ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی خوراسانی ڕه‌زه‌وی، له زیندانی ناوه‌ندی بجنۆرد ئازاد كرا.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستارانی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مه‌شهه‌د، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆبوونه‌وه.
-
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندروستی “تاهر نه‌قه‌وی و ودوود ئه‌سه‌دی” دوو به‌ندكراوی سیاسی مانگرتووی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له خراپیدایه.
-
هەواڵهەواڵی ئێران
گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٢٠ كه‌س به هۆی هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به هۆی هه‌ڵدێرانی دوو ئۆتۆمبیلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له شارستانی خاش، ١٣ كه‌س گییانیان له ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.