ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی،خانه‌نشینكراوانی موخابرات و ته‌ئمینی ئیجتماعی له چه‌ندین شاری كوردستان و ئێران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
پەیام
-
هەواڵهەواڵی ئێران
-
ڕۆژی ڕابردوو، شه‌ش خوێندكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی شاری هه‌مه‌دان، به دانانی بارمته‌ی قورس به شێوازێكی كاتی له زیندانی “ئه‌لوه‌ند” ئازاد كران.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ژنانی به‌لووچ كه پێشووتر له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له ناوچه‌ی “كه‌مب”ی چابه‌هار خانووه‌كانیان ڕووخابوو، له به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری چابه‌هار كۆبوونه‌وه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دران.
-
“حسێن میربه‌هاری” چالاكی مافی منداڵان و خه‌ڵكی شاری “په‌ردیس” سه‌ر به پارێزگای تاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٤ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له “شه‌هر مۆهاجران” سه‌ر به پارێزگای مه‌ركه‌زی، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٦ كه‌س به هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ له جادده‌ی پیرانشار_نه‌غه‌ده
ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل له جادده‌ی پیرانشار بۆ نه‌غه‌ده، هاووڵاتییه‌ك ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ستدا و پێنج هاووڵاتی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
-
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، مه‌ئمورانی شاره‌داری شاری كرماشان، ڕۆژی ڕابردوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك له ده‌سفرۆشان و ده‌ستیان به سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گرتووه.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ كرێكار له شاره‌كانی مه‌هاباد، تاران، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان و هه‌مه‌دان، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ستدا.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، “ئیدریس منبه‌ری” مامۆستای زمانی كوردی و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.