ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی موخابرات به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
پەیام
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی ئێران
سه‌پاندنی سه‌رجه‌م ٩٠ ساڵ زیندان به‌سه‌ر ده ژنه چالاكوانی به‌هایی له ئیسفه‌هان
له ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان، سزای سه‌رجه‌م ٩٠ ساڵی به‌سه‌ر ده ژنه چالاكوانی به‌هایی دانیشتووی ئه‌و پارێزگایه دا سه‌پاندووه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیان و ئۆتۆمبێلێكی دیكه له ده‌روازه‌ی شاری ڕاینی سه‌ر به پارێزگای كرمان، ٩ كه‌س بریندار بوون كه شه‌ش كه‌سیان قوتابی بوون.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
كوژران و برینداربوونی ١٣ شارومه‌ند به‌هۆی تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته ناوچه‌كانی شه‌هبا له كانتۆنی عه‌فرین وو عه‌ین عیسایان له كانتۆنی كۆبانی به چڕی بۆردوومان كرد و له …
-
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كاسبكارێكی خه‌ڵكی ناوچه‌ی ماژین له ده‌ڕه‌شاری سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی “ڕه‌زا ساتیاروه‌ند”، له كاتی هه‌ڵهاتن له ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیم تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هات …
-
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، عەبدوڵڵا شەریفزادە، هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی سەقز، دوای بانگکران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلابی ئەو شارە دەستبەر و بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای ١٠ مانگ زیندان بۆ …
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی سنگانی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوی “به‌همه‌ن نه‌بی زادگان” به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو هات و گیانی له‌ده‌ست دا.
-
جووتیارانی پارێزگای كوردستان له ئاست نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: بڕوامان به به‌ڵێنی به‌رپرسانی درۆزنی كۆماری ئیسلامی نییه.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌دارییه‌كانی سنه و ورمێ له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “ئه‌میر سوله‌یمانی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، له زیندانی ورمێ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست جێبه‌جێ كرا.