به پپێ ڕاپۆرته‌كان، دارستانه‌كانی ناوچه‌ی “گابار”ی باكووری كوردستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی توركیا تاڵان ده‌كرێن و ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به خه‌ڵك ناده‌ن.
پەیام
-
-
“سه‌مه‌د پورشه” به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی شاری یاسوج، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.
-
هەواڵی جیهان
هوشداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی ڕژیم
ڕۆژی ڕابردوو، “مای ساتۆ” ڕاپۆرته‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ له ئێران، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراوی ڕاگیراو له زیندانه‌كانی ڕژیم هوشداری دا.
-
شه‌وی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، خوێندكارانی زانكۆی شاری سنه دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و زانكۆیه به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
“محه‌ممه‌د ڕه‌زایی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی نۆژین، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” حوكمی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كرێكار له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، جاسك و سلێمانی، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار بوون و سێ كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی ده‌شتی زه‌یدون له پارێزگای ورمێ، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له داروسازانی پارێزگای فارس دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری “كوهده‌شت” سه‌ر به پارێزگای لۆڕستان، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له ده‌ستدا.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان”، له سێداره دراون.