ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی شیراز دژ به خراپی كوالیتی خواردنی سلفی ئه‌و زانكۆیه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
پەیام
-
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار كرێكار له شاره‌كانی “دزفول، شه‌هر بابه‌ك، ماهشههر و ته‌ورێز” به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و سێ كرێكار گیانیان له ده‌ستدا.
-
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، حوكمی سێداره‌ی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری، له لایه‌ن دادگای باڵای كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و حوكمه‌كه‌ی بۆ ٣٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری گۆڕدراوه.
-
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، پاش دیسان په‌سه‌ندكرانه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی “ناسر به‌كر زاده” له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی ورمێ، مه‌ترسی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی سێداره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له ئارادایه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناسناوی “سه‌یران شاوڵه”، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
-
له ڕۆژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه، ٦ و ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی مه‌هاباد و كامیاران له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
-
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له لایه‌ن به‌رپرسانی ناكارامه و كه‌مته‌رخه‌می ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه، نه‌ك ته‌نیا هه‌وڵ بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ ناده‌ن، به‌ڵكوو بۆ كانگه‌ی خوێ ده‌یگۆڕن.
-
هەواڵی کوردستان
به‌رده‌وامی ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ناڕوونی چاره‌نووسی “كامران ڕه‌واز” له زیندانی مه‌هاباد
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١١٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “كامران ڕه‌واز” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه دیار نییه.
-
هەواڵی ئێران
به‌یاننامه‌ی ١٦ به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ئێڤین دژ به بێبه‌ش كرانی تاهر نه‌قه‌وی له ده‌رمان
ڕۆژی ڕابردوو، ١٦ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك خوازیاری كۆتایی هاتنی گوشاره‌كانی به‌رپرسان و ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له سه‌ر تاهر نه‌قه‌وی بوون.
-
هەواڵی ئێران
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه له ناچه‌ی عه‌مه‌لیاتی بێهرێگان
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی بێهرێگان، دژ به پێندانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.