له ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ١٠ لاوی کورد له پارێزگای ئیلام، له لایه‌ن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
پەیام
-
-
به‌پێی ئەو وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ترسی دووبارەبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، كەشی ئەمنی له هه‌ندێك له شاره‌كانی كوردستان و ئێران توندتر كردووه‌ته‌وه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه ١٨ به‌رپرسی باڵای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه گه‌مارۆ خراوه‌ته سه‌ریان.
-
به‌پێی دوایین هه‌اوڵه‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ٤٠ ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاره جیاوازه‌كانی كوردستان و ئێران، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سه‌ركوت بۆ شاره‌كان.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شیركه‌تی به‌رزین مێهر چناروود و شاغڵ له جادده‌ی نێوان فه‌نووج_كوتیج، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
-
هەواڵهەواڵی ئێران
به‌یاننامه‌ی كانونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان دژ به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی مه‌حموود سه‌دیقی پوور
ڕۆژی ڕابردوو، كانونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی گیلان به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “مه‌حموود سه‌دیقی پوور”ی كرد و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی بوو.
-
ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ٧٥٢ی ئوكراینی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، خوازیاری ڕووخانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.
-
هەواڵهەواڵی ئێران
سه‌پاندنی حوكمی سێداره به‌سه‌ر یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له به‌رده‌وامی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی ناڕازیان له ئێران، یه‌كێكی دیكه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
به‌رده‌وامی گه‌مارۆدانی كۆبانی له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتیی سووریاوه
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای واژۆكرانی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان ئیداره‌ی خۆڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی كاتیی سووریا، هێشتا گه‌مارۆدانی شاری كۆبانێ به‌رده‌وامه.
-
هەواڵهەواڵی کوردستان
ره‌تكردنه‌وه‌ی داخوازی دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی مێحراب عه‌بدوڵڵازاده
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، داخوازی دادگای پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی “مێحراب عه‌بدوڵڵا زاده” له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.