ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، خوێندكارانی زانكۆی جواجه نه‌سیر له شاری تاران، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها بێبه‌ش كران و ده‌ر كردنی خوێندكارانی ناڕازی كۆبوونه‌وه.
پەیام
-
-
ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه، ١٤ و ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی مه‌ریوان و بۆكان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
-
ڕۆژی ڕابردوو دارستانیبه‌رزاییه‌كانی قه‌ڵاجه، تۆله‌ك و زه‌رور، له ناوچه‌ی “گواور”ی گیلان غه‌ربی پارێزگای كرماشان، به هۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ژینگه پارێزان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش، هێشتا ئاگره‌كه نه‌كوژێندراوه‌ته‌وه.
-
ئاگاداری و بەیاننامە
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ١٠ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانی خەبات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان
لە سەروبەندی ١٠ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانی خەبات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان، ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، بە لەسێدارەدانی زیاتر لە هەزار کەس تەنیا لە نۆ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا و …
-
ئاگاداری و بەیاننامە
ڕاگەیاندنی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خەبات بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان
لە سێدارەدان وەک توندترین و دڕندەترین شێوازی سزادان، بەردەوام لە ڕێژیمە دیکتاتۆر و تۆتالیتارییەکاندا وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردن و لەناوبردنی سیستماتیکی نەیاران و کپکردنی دەنگی ئازادیخوازان بەکارهێنراوە. بە تێپەڕبوونی زیاتر …
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، هێزه‌كانی بنكه‌ی سه‌ربازی شارۆچكه‌ی “زیوه” سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ، هێرشیان كرده سه‌ر كارگه‌ی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ورمێ و چه‌ند كه‌س به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
-
شه‌وی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی هێرشی هێزێكی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی سپای پاسداران له سه‌وڵاوا، دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی ڕژیم كوژراون و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار …
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل له جۆری پراید و په‌یكان له ڕێگه‌ی كرماشان بۆ ڕوانسه‌ر، ٤ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
-
ڕۆژی ڕابردوو، “دره‌خشان ڕه‌حیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه، به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاردی به شێوازێكی كاتی له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
-
“ئێحسان و ڕامین ڕوسته‌می” به‌ندكراوی سیاسی كورد و خه‌ڵكی شاری “هه‌رسین” سه‌ر به پارێزگای كرماشان، بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده ڕۆژه له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین مانیان له خواردن گرتووه.