ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له شاره‌كانی ئه‌هواز و شوش، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه.
پەیام
-
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له نانه‌واكان له شاری مه‌شهه‌د دژ به پێنه‌دانی پشكی ئارد كۆبوونه‌وه.
-
هەواڵی ئێران
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاری ئیسفه‌هان و ئه‌هواز
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له شاره‌كانی ئیسفه‌هان و ئه‌هواز دژ به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و دزی به‌رپرسان له سندوقی خانه‌نشینكراوان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه و شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی دوڕگه‌ی لاوان، دژ به ناڕوونی دۆخی خانه‌نشینكران وهه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كۆموڵێك له خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان دژ به داخرانی سنووری “ڕووته‌ك” له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگای كۆبوونه‌وه.
-
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌رمی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی عه‌ره‌ب كه ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕه‌زبه‌ر به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان له سێداره دران، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان ناكرێت.
-
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی شاری بانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ناوچه سنوورییه‌كانی سارداو، گیانی له ده‌ستدا.
-
“ته‌یمور خالدیان” به‌ندكراوی سیاسی كورد و چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری قوروه، بۆ ماموه‌ی ١٤ ڕۆژه دژ به ڕه‌وه‌ندی نایاسایی دادگاكه‌ی و گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ بۆ زیندانی مه‌لایر، مانی له خواردن گرتووه.
-
هەواڵی کوردستان
تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌كانی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی كرماشان و كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌ست
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له نێوان هێزه‌كانی سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی پارێزگای كرماشان و كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌ست، تێكهه‌ڵچوونێكی چه‌كداری ڕووی داوه و چه‌ند كه‌س بریندار بوون.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شارۆچكه‌ی پارسی جه‌م، دژ به نه‌بوونی قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌هریه‌ی قوتابخانه‌كان كۆبوونه‌وه.