شەوی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ وتووێژەکانی ئەمریکا و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، لە کەنداوی فارس و دەریای عومان چەندین پێگەی ڕژیم بە چڕی بوردومان کراون.
پەیام
-
هەواڵهەواڵی ئێران
-
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران و هەروەها لە ناوچوونی ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندە پیشەسازییەکان، هاووڵاتیان تووشی قەیرانێکی جددی ئابووری بوونەتەوە و ڕژیم توانای قەرەبوو کردنەوەی …
-
ڕۆژی ڕابردوو، خاوەن نانەواکان لە شاری کرماشان دژ بە خراپی دۆخی ژیانیان لە بەردەم بینای ئوستانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
-
شەوی پێنجشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانییەوە بە چەندین موشەک و درۆنی ئینتحاری بە ئامانج گیراون.
-
ڕۆژی ڕابردوو، چەندین وڵاتی ئۆروپایی هێزەکانیان بە مەبەستی پاراستنی گەرووی هورموز لە دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕەوانە کردووە.
-
ڕۆژی ڕابردوو، وەزیرری دەرەوەی ئاڵمان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئاڵمان پشتیوانی لە هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات.
-
ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە چەندین کەسایەتی و شیرکەتی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی خستووەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
-
ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەیرانی ئابووری لە ئێران، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی کیش چوب دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
-
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ٦٣٢ کاتژمێرە کە داخراوە و هاووڵاتییان لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە دەرەوەی وڵات بێبەش کراون.