ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، ٨ چالاكی مه‌ده‌نی كورد له شاره‌كانی ئێزمیر و ئێستانبوول له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی توركیاوه ڕفێندران.
مالپەری پەیام
-
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی كوردستانیانی ئاڵمان بۆ پشتیوانی له په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، كوردانی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان له شاری دۆیسبوورگ كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی په‌خشان عه‌زیزی و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوون.
-
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دارستانه‌كانی گێڵانغه‌رب و سه‌لاسی باوه‌جانی بۆ جارێكی دیكه ئاگری گرتووه و هه‌وڵی ژینگه‌پارێزان بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه ئاكامێكی نه‌بووه.
-
عیسا ئیبراهیم زادە، زیندانیی سیاسیی و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شنۆ، كە كۆتایی مانگی پووشپەڕ بەهۆی داژایەتیی ده‌زگای قه‌زایی له‌گه‌ڵ درێژكردنەوەی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی هەوڵی خۆكوژیی دابوو، بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده به ناوی “ڕه‌زا(ڕێبوار) یاسه‌مه‌نی”، ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
-
دەوڵەتی ئیسڕایل لە تازە ترین ماجەراجویی خۆیدا بە تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری باڵی سیاسی حەماس، لە نێوجەرگەی تاران و لە ناخی زیاتر بوونی گرژی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبناندا، جارێکی تر …
-
ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ٩ و ١٠ی گه‌لاوێژ، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نه‌بی به‌خش مولازهی” و “حشمه‌ت مورادیان” له زیندانه‌كانی میناب و یاسووج له سێداره دران.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی ئێران
هه‌ڕه‌شه‌ی دادستانی كۆماری ئیسلامی له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
پاش تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه له شاری تاران، به‌یانی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، دادستانی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی له ڕاگه‌یاندنێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كرد.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، دوو شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین له بۆردوومانی ئه‌رته‌شی توركیا به‌سه‌ختی بریندار بوون.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، “سوولماز حه‌سه‌ن زاده” خۆشكی نه‌مر محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، بۆ زیندانی ورمێ گوازرایه‌وه.