یه‌كێتی كرێكارانی وێردی ئاڵمان ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی چالاكی كرێكاری مه‌حكووم به ئێعدام ده‌ربڕی.
مالپەری پەیام
-
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی ئێران
په‌یوه‌ست بوونی به‌ندكراوانی دوو زیندانی دیكه به كارزاری نا بۆ ئێعدام
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شت و نیزامی شیراز په‌یوه‌ست به مانگرتنی سێشه‌ممانه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی دژبه سزای ئێعدام بوون.
-
كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه نه‌دانی حه‌ق ئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌ندین چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له باكووری كوردستان
به‌یانی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له شاری وان و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ١٣ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینای به به‌غی تۆمه‌تبار كردووه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی حه‌سه‌نزاده و كاك ئه‌حمه‌د حه‌سه‌نزاده باوكی نه‌مر محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده و كچه‌كه‌ی به ناوی سولماز حه‌سه‌نزاده‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
-
دانیشتووانی شاری ئیلام ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، له ئاست كهمتهرخهومی شاره‌وانی ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی كرماشان و به‌نده‌رعه‌باس دژبه كه‌می سووته‌مه‌نی
ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، كه‌شاوه‌رزانی شارۆچكه‌ی كوزه‌رانی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و به‌نده‌رعه‌باس له ناڕه‌زایه‌تی به بڕینی پشكی سووته‌مه‌نی مانیان گرت.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی سوید له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی نیشان دا.
-
به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، حه‌وت كرێكار له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، ساوه و ڕه‌فسه‌نجان تووشی ڕوودای كار هاتن و به‌وهۆیه‌وه دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.