ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی گه‌لاوێژ، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هێرشیان كرده سه‌ر کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوێندکارانی پزیشکی لەبەردەم وەزارەتی دارایی و چه‌ند كه‌سیان بریندار كرد.
مالپەری پەیام
-
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی ئێران
داخوازی چالاكانی مافی مرۆڤ بۆ لێکۆڵینەوە سه‌باره‌ت به لێدانی ژنانی زیندانی له ئێڤین
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی لێدانی ژنانی ناڕازی لە زیندانی ئێڤین، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوای لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە کرد.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی بووشێهر و ئه‌راك هاوكات له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له شیراز، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت، پێرسۆنێلی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی پارسی جنووبی، ئاغاجه‌ری و عه‌سه‌لوویه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
برینداربوونی چوار شارومه‌ندی كورد به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاو له‌لایه‌ن توركیا
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، چوار شارومه‌ندی كوردی دانیشتووای ناوچه‌ی شه‌هبا له ڕۆژئاوای كوردستان، له هێرشی هێزه‌كانی توركیا به سه‌ختی بریندار بوون.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی گوندی شاهوانه‌ی سه‌ر به شارستانی شنۆ به ناوی “سه‌مه‌د شابۆیی” پاش بانگ‌كران بۆ دادگای ئینقلابی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
په‌یمان نوێكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیانی كرماشان له‌گه‌ڵ هۆرمۆز گورجی به‌یانی
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگیانی كرماشان، شاباد و هه‌رسین له‌سه‌ر مه‌زاری “هۆرمۆز گورجی به‌یانی” له موعه‌لیمانی ده‌ڵسۆز و خه‌باتكاری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كوردستان و ئێران
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی سنه، ورمێ، كرماشان، مه‌ریوان، بیجاڕ، ڕه‌شت، كرمان، خۆڕه‌م ئاوا، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان، ته‌ورێز، و چه‌ند شاری دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
-
ڕەزا ئه‌قده‌سی، چالاکوانی کرێکاری خه‌ڵكی تاران، بە هۆی عفوونه‌تی گوێ و قوڕگەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی ولهنجهك کرا.
-
به‌یانی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، حوكمی ئێعدامی ٩ به‌ندكراو له‌وانه دوو شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی له زیندانه‌كانی یه‌زد،شیراز و ته‌ورێز جێبه‌جێ كرا.