لقی ٢٩ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای گیلان، بڕیاری كۆتایی بۆ په‌روه‌نده‌ی ده چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و ئوستانه ده‌ركرد.
مالپەری پەیام
-
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له ئارامستانی زاهیدان به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان، له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت، ١٨٠ كرێكاری شاغڵ له پترۆشیمی كاویانی عه‌سه‌لوویه به‌هۆی خواردنی خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو، ژاراوی و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست داوه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی پارس واگۆن بۆ پانزه‌هه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به كۆبوونه‌وه دا و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ریان و هه‌وڵیی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا.
-
كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارس جنووبی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی شاباد هاوڕێ له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستارانی چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی په‌ره‌ستارانی ئێران بوون.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵی کوردستان
ڕاگه‌یاندنی ژماره بیست و یه‌ك سه‌باره‌ت به باروودۆخی عوسمان ئیسماعیلی
به‌یانی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، كۆمیته‌ی به‌رگری له عوسمان ئیسماعیلی، چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز، ڕاگه‌یاندنی ژماره ٢١ی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو و گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندان بڵاو كرده‌وه.
-
پێنج چالاكی مافی ژنان له پارێزگای گیلان به ناوه‌كانی “ڕۆزیتا ڕه‌جایی”، “ئاناهیتا حیجازی”، “نگین عداڵهتخواه”، “نی‌نا گوڵستانی” و “ئاناهیتا دووستدار”، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی گیلانه‌وه سه‌رجه‌م به ٢٣ ساڵ زیندان سزا …
-
به‌یانی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شت هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری نا بۆ ئێعدام، دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران مانیان له خواردن گرت.
-
موعه‌لیمانی نێهزه‌ت و كارنامه سه‌وزی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.