ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له شیركه‌تی موخابراتی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان و دروود له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له سووریه، له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا، ١٨ قوتابی و مامۆستای قوتابخانه له هێرشی ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای …
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، ژنانی ئازادیخوازی ناوچه‌ی سلۆپی له پارێزگای شڕنا‌خ دژ به توندووتیژی پۆلیسی توركیا و زیندانیكردنی شاره‌دارانی شاری وان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری ورمێ به ناوی سالار تاهرئه‌فشار له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌نوه‌ر چالشی، به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی گوندی “لۆرزینێ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ، به‌هۆی نه‌خۆشی له زیندانی ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ست داوه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ئاست گرانی ده‌رمان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به‌و گرانییه بوون.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران خوێندكاری زانكۆ و قوتابی له چه‌ند شاری ئه‌ندۆنێزی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به سیاسته‌كانی ده‌وڵه‌ت دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
-
شه‌وی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه و ئه‌نجومه‌نی په‌نابه‌رانی چه‌پگه‌را له پاریس، دژ به فاشیزم ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
-
شه‌وی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، دانیشتوانی شارۆچکەی سه‌نگسه‌ر له پارێزگای سمنان له ئاست كوژرانی گه‌نجێكی ئه‌و شاره به ناوی مازیار تورانیان، له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌فغانستانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به كۆماری …