ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “ڕه‌زا كامرانی” كه ماوه‌ی دوو حه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هاوكات له گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه له شاری جوانڕۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دانانی بارمته ئازاد كرا.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، پارێزه‌رانی “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حکوم به ئێعدام، ڕایانگه‌یاند كه داواكارییه‌كه‌ی بۆ دووباره دادگاییكردن له لایه‌ن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامییه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
-
“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی، كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه حوكمی زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له ده‌رمان و مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگه‌رانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له سه‌روبه‌ندی “٢٦ی ڕێبه‌ندان” ڕۆژی كۆمه‌ڵه، چالاكی ته‌بلیغیان به‌ڕێوه‌برد.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، ژینگه‌دۆستانی شاری پاوه له ئاست فڕێدانی زبل و پاشماوه له سرووشتی ئه‌و شارستانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، كچێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی ئانیلا له‌لایه‌ن زڕدایكیه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه.
-
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ماوه‌ی به‌ندكرانی كاسبكارێكی خه‌ڵكی قوروه به ناوی زاهد خالدیانی بۆ ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژی دیكه درێژ كردووه‌ته‌وه.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، كانوونی پارێزه‌رانی سلێمانی له به‌رده‌م پڕۆژه‌ی خانووبه‌ره‌ی گوێژه‌ی سلێمانی كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له مامۆستایانی مانگرتوو ڕاگه‌یاند.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری خاش بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
له مانگی ژانویه‌ی ساڵی ٢٠٢٥ی زاینی دا، ١٨ بابه‌ت ژنكوژی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕووی داوه كه ١٦ بابه‌تیان له‌لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه بووه.