به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ڕۆژانی ڕابردوو سێ هاووڵاتی له شاره‌كانی سنه و شنۆ له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی گوندی “شمشێر”ی سه‌ر به شارستانی پاوه، دژ به تێكدانی سرووشتی چیای شاهۆ، جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و گونده‌یان داخست و كۆبوونه‌وه.
-
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی “عه‌باس واحدیان شاهرودی”، چالاكی سنفی فه‌رهه‌نگیان و به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی “وه‌كیل ئاباد”ی مه‌شهه‌د، تێك چووه و پێویستی به ده‌رمان …
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی شاری ڕه‌شت، سێ كرێكار بریندار بوون.
-
به هۆی داخستنی شیركه‌تی فولادی “خه‌زه‌ر” له پارێزگای گیلان، به لانیكه‌م ٣٠٠ كرێكار بێكار و له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كادری ده‌رمان و بێهداشتی مه‌شهه‌د دژ به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی له به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزشكی كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، فه‌رمانبه‌ران و موعه‌لیمانی سلێمانی، سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستیان، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
-
دوو برا به ناوه‌كانی نه‌ریمان و میلاد ڕندانی كه به‌دوای مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان دژ به ئێعدامی پخشان عزیزی و وریشه مورادی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای سنه ڕاگوێزراون.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی گوندی “گه‌رده‌نۆ”ی سه‌ر به شارستانی سه‌رپولی زه‌هاو به ناوی “دیاكۆ مورادی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرا.
-
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی سنه به ناوی “ئارام كه‌ره‌می” پاش ته‌واوبوونی قوناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بڕیاری ئازادی ده‌رچووه، به‌ڵام ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا دژایه‌تی كردووه.