به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌مجه‌د ساڵح زاده شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سه‌قز، به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه و وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه گوازراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی محه‌ممه‌دڕه‌شید نیك‌بین خه‌ڵكی سه‌قز، سابیر مام شێخ خه‌ڵكی نه‌غه‌ده و كامیار نیكفهر خه‌ڵكی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
-
ڕۆژی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌موعه‌لیمانی سزادراوی ساڵانی ڕابردوو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، سه‌باره‌ت به سه‌رنج نه‌دان به داواكارییه‌كانیان هۆشداریان به به‌رپرسانی كۆمار ئیسلامی دا و ڕایانگه‌یاند: هیچیان بۆ له‌ده‌ست …
-
هەواڵی ئێران
داخوازی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی
ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری ڕاگیرانی خێرای حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی به‌ندكراوانی سیاسی بوو.
-
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووس به ناوه‌كانی عه‌سگه‌ر فولادزاده و وی‌دا محه‌ممه‌دی بۆ دادگای ئینقلابی شاره‌کانی ته‌ورێز و تاران بانگهێشت كراون.
-
شه‌وی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیان له شاری وه‌رامین، به هۆی خواردنی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو محه‌ممه‌د قوبادلوو له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری تاران، مه‌راسمی دووهه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی ئه‌و گه‌نجه‌یان به‌ڕێوه برد.
-
به‌یانی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌یی خۆڕه‌م ئاوا دژ به داگیرکردنی کێو و زه‌وی له ناوچه‌كانی “مودبه كوه” و كه‌مه‌ربه‌ندی سه‌زی گه‌ڕه‌كی “قازی ئاباد” كۆبوونه‌وه.
-
به‌یانی شه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌ركان سالس، شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی جنووبی ئێران، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له تاران كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی هه‌ینی ٥ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كوردانی شۆڕشگێڕی دانیشتووی وڵاتی یۆنان له شاری ئاتێن كۆبوونه‌وه و دژ به ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه.