ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فڕانكفۆرت و هانووفێری ئاڵمان دژ به ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبوونه‌وه.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
-
كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی شاری ئه‌راك، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، بۆ پێنجه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به ته‌ندرووستی خه‌ڵك خۆپێشاندانیان كرد.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كیش چووب، بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
زیاتر له ٦٠٠ نووسه‌ر، موعه‌لیم، هونه‌رمه‌ند، چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئاست سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د دره‌خشان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی كرێكاری و سیاسی دانیشتووی شاری ئانكارا له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ شاره‌داری هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له …
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، دایكانی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان به هه‌ڵگرتنی چه‌ك ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌رگری كردن له ده‌سكه‌وته‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریه دووپات كرده‌وه.
-
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و نه‌غه‌ده به ناوه‌كانی فه‌رهاد منبه‌ری، جه‌لال محه‌ممه‌دی و خالد محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌ژار مام خۆسره‌وی، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان به‌رز ڕاگرت.
-
بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا سه‌پاندنی سزای سێداره‌یان به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و چه‌ند به‌ندكراوی سیاسی دیكه به توندی مه‌حكووم كرد.
-
وه‌زاره‌تی بێهداشتی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: له ساڵی ڕابردووی زاینی دا ٣٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیانیان له‌ده‌ست داوه.