ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی كوردستان و ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر شهریه محه‌ممه‌دی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
ماڵپه‌ڕی په‌یام
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی جیهان
پشتیوانی گه‌وره‌ترین یه‌كێتی كرێكارانی كانادا له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، گه‌وره‌ترین یه‌كێتی كرێكارانی كانادا له نامه‌یه‌كدا كه بۆ به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناردووه، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی بوو.
-
به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “ئێدریس جه‌مشیدزهی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به‌سیجییه‌ك” له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان جێبه‌جێ كرا.
-
دوو به‌ندكراوی سیاسی دیكه به ناوه‌كانی “عیسا چوولاندیم” و “جه‌مشید عه‌زیزی” له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ده‌ربڕی.
-
كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی بێكاری شووش ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، خوازیاری دامه‌زراندن بوون.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی هێزه دیمۆكراتیكه‌كانی ئورووپا
هاوپه‌یمانی هێزه دیمۆكراتیكه‌كانی ئورووپا(ئا.د.گ.ب) ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، خوازیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا له ناوچه داگیركراوه‌كانی عێراق و سووریه بوو.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، كارمه‌ندێكی ده‌رمانخانه‌ی مانگی سووری سنه به ناوی “ئایدا حه‌یده‌ریان” له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
-
ڕووداوە گرنگەکانهەواڵهەواڵی کوردستان
بڵاوبوونه‌وه‌ی كێچ له به‌ندی ژنانی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، بوونه‌وه‌ری كێچ له به‌ندی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه بڵاو بووه‌ته‌وه و به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی زیندانیان ناده‌ن.
-
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، جووتیارانی به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌نم له شارستانی دڕه‌شاری سه‌ر به پارێزگای ئیلام دژبه نه‌دانی پاره‌ی گه‌نمه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ، سه‌دان شارومه‌ندی عێراقی له پارێزگای دیوانیه دژبه بڕانی ئاو و كاره‌با ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به شه‌ڕ هاتن.