شەوی ١٨ی خەزەڵوەر، عیسا ئیبراهیمزادە پاش تەواوکردنی سێ ساڵ بەندکران، لە گرتووخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.
عیسا ئیبراهیمزادە ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ لە شاری شنۆ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هاوڕێ لەگەڵ کوڕە بچووکەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعات گوێزرایەوە. ناوبراو پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە و تێپەڕاندنی ٥٢ ڕۆژ دەستبەسەربوون، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو.
ئازادبوونی عیسا ئیبراهیمزادە لە زیندانی ناوەندیی نەغەدە


