پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئازادی کاتی سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران بە دانانی بارمتەی قورس

بەپێی دوایین زانیارییەکان، سێ هاووڵاتی و ئەندامی یەک بنەماڵەی خەڵکی شاری کامیاران، پاش چەندین ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “کەژاڵ ڕەحمانی، عیسا فەیزی و دانیال ڕەحمانی“، ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان لە شاری سنە کرابوون. ناوبراوان ڕۆژی یەکشەممە 28ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، بە دانانی بارمتەی قورس، تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگای ڕژیم لە سەر تۆمەتەکانیان، ئازادکراون و شایانی باسە کە ئەو سێ هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، ڕووبەڕووی تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ گروپە دژبەرەکانی ڕژیم” بوونەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *