پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئاگر گرتنی گوماناوی دارستانەکانی مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە ژینگەییەکانی ئێران، ئاگر گرتنی دارستانەکانی ئەو شارە ڕووداوێکی گوماناوییە و ئەگەری دەستێوەردانی مرۆڤ لە ئارادایە.

بە وتەی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوانە لە ڕۆژانی ڕابردووا ئاگری دارستانەکانی ناوچەکانی سەر بە شاری مەریوان بارەها لە لایەن خەڵک و ژینگە پارێزانەوە کوژاوەتەوە، بەڵام دیسان ئاگرەکە لە شوێنێکی نوێوە دەستیپێکردووە، کە ئەمەش نیشانەی دەستێوەردانی مرۆیی لەم ڕووداوەدایە. جێگای ئاماژەیە ئەمە یەکەم جار نییە کە چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی گوماناوی بوونی ئەم بابەتە دێننە سەر زمان، بەڵکوو هەموو ساڵێک سەبارەت بەم کێشەیە خوازیاری ڕوونکردنەوە ئەبن، بەڵام لە لایەن دەمودەزگاکانی ڕژیمەوە هەوڵێک بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشانە نادرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *