پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئاگرەکەی هەڵەبجە تەشەنەی کردو داوای هاوکاری لە سلێمانی دەکرێت

بەهۆی پێچەوانەی ئاراستەی باوە، ئاگرەکەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەردەوام تەشەنە دەکات و پارێزگاری هەڵەبجەش دەڵێت،” بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە داوای هاوکارییمان لە بەرپرسانی سلێمانی کردوە“.

نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،” داوا دەکەم کەس لە ئاگرەکە زۆر نزیک نەبێتەوە، چونکە گیانی خۆیان لە هەموو شتێک گرنگترە“.

ئەوەشیخستەڕوو،” دوێنێ سێشەممە تیمی فڕۆکەوانی و پۆلیسی دارستان لە سلێمانییەوە لەسەر داوای ئێمە چونە هەڵەبجە بۆ هاوکاریکردنمان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە “.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە زیاتر لە دوو ئاگرێکی گەورە لە دارستان‌و شاخەکانی ناوچەی کۆکۆیی پارێزگای هەڵەبجە کەوتوەتەوە و تاکو ئێستا دوو کەس بەهۆی ئەو ئاگرەوە سوتاون و گیانیان لەدەستداوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *