پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئێعدامی زیندانییەک لە سنە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەکی زیندانیکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە سنە بە ناونیشانی ڕەزا مێهرەبان ٣٥ساڵ تەمەن و خەڵکی قوروە جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانبار وەکوو ئامادە کردن بۆ ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە، محەممەد ڕەزا مێهرەبان چوار ساڵ بەرێ بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و پاشان لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە کوشتنەوە مەحکووم کرا.

شایانی باسە کە، تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن ڕاگەیاندنی ناوخۆیی یان بەرپرسانی حکوومی ڕێژیمی ئێرانەوە بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیەنراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *