پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئەندامانی بنەماڵەی ژینا ئەمینی مافی چوونەدەر لە وڵاتیان لێ قەدەغە کرا و چەندد کاتژمێرێکیش دەستبەسەر کران

ک.م.م.ک:

شەممە ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، ئەمجەد ئەمینی، موژگان ئیفتخاری و ئەشکان ئەمینی ئەندامانی بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە فڕۆکەخانە چەندد کاتژمێرێک دەسیبەسەر و پەساپۆڕتەکانیان لەلایەن هێزەکانی فڕۆکەخانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە: بنەماڵەی ژینا ئەمینی کە لەسەر بانگهێشتی یەکێتی ئەورووپا بەرەو فەڕەنسە دەچوون کە لە فڕۆکەخانە تێدەگەن کە ڕێگەی چوونەدەریان نییە و چەندد کاتژمێرێک هەر کام لە ژوورێک بە شێوەی جیاواز لێپرسینەوەیان لێکرا و تەنانەت موبایل و پەساپۆڕتەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە.

سەرچاوەکە کوتی: لەماوەی دەستبەسەری ئەشکان ئەمینی برای ژینا ئەمینی، بە کەلەبچەوە لە نووسینگەیەک لە فڕۆکەخانەی خومەینی ڕاگیراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *