پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

براوه‌بوونی ده‌رهێنه‌رێكی ئیلامی له‌ فێستیواڵی فیلمی ئه‌نكارا

فیلمی دێكۆمێنتاری سەگخۆر لە دەرهێنانی فەتحوڵڵا ئەمیری، سینەماكاری خەڵكی ئیلام، خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیواڵی نێودەوڵەتیی ئانكارا بەدەست هێنا.

فەتحوڵڵا ئەمیری، لەبارەی گرینگیی ئەو خه‌ڵاته‌ و پێوەرەكانی هەڵسەنگاندن ڕایگەیاند: “ڕێكخەرانی فێستیواڵی ئانكارا بایەخێكی زۆریان بە بەهای زانستی و هونەری، بابەتی نوێ و داهێنەرانە، هەروەها شێوازی گێڕانەوەی سینەمایی لە فیلمە دیكۆمێنتارییەكاندا داوه‌“. لەم خولەی فێستیواڵەكه‌دا، ٦٩١ فیلمی دیكۆمێنتاری له‌ ٨٩ وڵاتی جیهانه‌وه‌ لە دوو بەشی كورت و درێژدا بەشدار بوون و بۆ گه‌یشتن به‌ خه‌ڵات ڕێكابه‌رییه‌كی سه‌ختیان كرد.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *