پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

برینداربوونی ١١ خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ كرماشان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٣، به‌هۆی ڕووخانی سه‌قفی كلاسی ده‌رسی به‌شی ئابووری له‌ زانكۆی ڕازی كرماشان، ١١ خوێندكاری بریندار بوون.

به‌وته‌ی وته‌بێژی په‌یوه‌ندییه‌ گشتیه‌كانی زانكۆی ڕازی، هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ زریان و گه‌رده‌لوول بووه‌ و سه‌قفی كازبی كلاسی ئابووری به‌سه‌ر خوێندكاران دا داڕماوه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، برینداره‌كان بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه‌ و دۆخی ته‌ندرووستیان جێگیره‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *