پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروومی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “نیما ئەحمەدی” هاووڵاتی کورد و خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەربوونی ٣ حەفتە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی نادیارە.

ئەو هاووڵاتییە ٣ حەفتە لەمەوبەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە مەیدانی ئیقبالی شارە سنە بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەو پەڕی توندوتێژییەوە دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا و سەرەڕای بەدواداچوونەوەی بنەمالەی ناوبراو لە بنکە ئەمنییەکان، تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *