پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

تۆمه‌تباركردنی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكان به‌ افساد فی الارض

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بۆكانی به‌ ناوی “محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی” به‌ افساد فی الارض تۆمه‌تبار كردووه‌.

“محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، له‌ ڕێكه‌وتی ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ورمێ گوازرایه‌وه‌. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وە به‌ افساد فی الارض تۆمه‌تبار و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ سزای قورس به‌سه‌ریدا بسه‌پێنن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *