پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

تێكچوونی باری ته‌ندرووستی حامد قەرەئۆغلانی لە زیندانی ورمێ

به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی حامد قەرەئۆغلانی، به‌ندكراوی سیاسیی ڕاگیراو لە زیندانی ورمێ، دوای یەک مانگ مانگرتن لە خواردن ناجێگیرە و پێویستی به‌ ده‌رمان هه‌یه‌.

خراپی دۆخی ته‌ندرووستی حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی زیندانی ورمێ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ به‌ ده‌رمان خۆده‌بوێرن و ناوبراویان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستووه‌ته‌وه‌. حامد پێشتر بەهۆی لاوازبوونی جەستەیی بە ویلچەره‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەی زیندان ڕاگوێزرابوو، بەڵام ڕەتیکردەوە چارەسەری سیرۆم وەربگرێت و گەڕێندرایەوە ژووری تاکەکەسی. مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی، حامد قه‌ره‌ئۆغڵانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم“، “هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌كانی به‌سیج” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ١٣ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *