پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خراپی دۆخی به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، دۆخی به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت له‌ خراپیدایه‌ و به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه‌ بایه‌خ به‌ دۆخی ته‌ندرووستی زیندانیان ناده‌ن.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، زۆربه‌ی به‌ندكراوانی ژن له‌ زیندانی لاكانی ڕه‌شت له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ته‌نانه‌ت ده‌رمانه‌ سه‌ره‌تاییاه‌كان بێبه‌ش كراون و هه‌روه‌ها “مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان” به‌ربڵاوی له‌ بەر ده‌ستی زیندانیان دایه‌. ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ ناوه‌ندی پزشكی تێدا نییه‌ و له‌ حه‌فته‌یه‌كدا به‌ ته‌نیا یه‌ك جار پزشك سه‌ردانی به‌ندكراوه‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها زیندانیان كه‌ تووشی نه‌خۆشی ده‌بن بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وانه‌ی به‌ندی پیاوان ده‌كرێن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *