پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خراپی دۆخی گوندە بومباران کراوەکای باشوور لە لایەن تورکیاوە

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دۆخی ئەو گوندانەی لە باشووری کوردستان کە بە فڕۆکەی ڕژیمی تورکیا بومباران کراون، لە خراپیدایە و کۆچ بە خەڵک کراوە.

بە پێی ئەو وێنانەی لە ساڵانی ڕابردوودا لە بومباران کردنی ناوچەکانی باشووری کوردستان بە دەستی ڕژیمی تورکیا بڵاو کراونەتەوە، زۆربەی گوندەکان و  شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان  بە تەواوی لە ناو چووە و خەڵک بە ناچار کۆچبەر کراون. جێگای ئاماژەیە کۆماری تورکیا ساڵانێکی زۆرە بە بیانووی هێرش بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان، بەشێکی زۆر لە باشووری کوردستانی داگیر کردووە و تەنانەت لە زۆربەی ناوچەکان بارەگای نیزامی ساز کردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *