پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

داخوازی دایكی هه‌میشه زیندوو فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم

دایكی “فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سه‌قز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی پووشپه‌ڕ، له‌ په‌یامێكدا داوای له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری بۆ جاری دووهه‌م بایكۆت بكه‌ن.

دایكی ئه‌و نه‌مره‌ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌نگدان به‌ كۆماری ئیسلامی، خه‌یانه‌ته‌ به‌ خوێنی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، به‌و كه‌سانه‌ی له‌سێداره‌ دراون، به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بریندار و چاویان له‌ده‌ست داوه‌، به‌ به‌ندكراوانی سیاسی و بنه‌ماڵه‌كانیان، بژی ئازادی و به‌رابه‌ری.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *