پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

درێژه‌ی پێكدادانه‌كانی نێوان ئێران و ئیسڕائیل

به‌یانی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی جۆزه‌ردان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازیان له‌ چه‌ند شاری ئێران كرده‌ ئامانج و له‌ به‌رانبه‌ر دا به‌هۆی مووشكبارانی تل ئاویو چه‌ندین شارومه‌ندی ئیسڕائیلی بریندار بوون.

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، سێ پاسدار له‌ هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كاشان كوژراون و شه‌ش كه‌س بریندار بوون. هه‌وره‌ها چه‌ند بنكه‌ی مووشه‌كی ئه‌رته‌ش له‌ ته‌ورێز كراوه‌ته‌ ئامانج و دوو ئه‌فسه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. هاوكات چه‌ند بنكه‌ی سه‌ر به‌ سپای پاسداران له‌ تاران به‌ چڕی بۆردوومان كراوه‌ و باڵوێزخانه‌كانی فه‌ڕانسه، كوریای باشوور، هندووستان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ كاروباره‌كانیان ڕاگرتووه‌ و هه‌موو كارمه‌نده‌كانیان له‌ تاران بردووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. له‌ به‌رانبه‌ردا ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی بنه‌كه‌كانی زانیاری ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل  و مووسادیان كردووه‌ته‌ ئامانج و مووشه‌كه‌كانی سپا ڕێكخراوی وازیمه‌نیان له‌ تل ئاویو خاپوور كردووه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا عه‌لی شادمانی فه‌رمانده‌ی تازه‌ی خاته‌مۆڵئه‌نبیا له‌ هێرشی ئیسڕائیل دا كوژراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *