پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك دژ به‌ چه‌كدارانی داعش

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن یهێزه‌كان یسووریای دیمۆكراتیك، “هسد” ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دژ به‌ چه‌كدارانی داعش له‌ ناچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ستپێكردووه‌.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌، تاكوو ئێستا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ئه‌میرێكی داعش له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌ چه‌كدارییه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ چه‌ك و چۆڵ و ئامێری ته‌قینه‌وه‌دا گیراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌رپرسیارتی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هێرشه‌كانی مانگەکانی ڕابردوو بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیكیان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان كه‌مپی هۆڵ و شانه‌ نوستووه‌كانی داعشیان ساز كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *